فه‌رهه‌نگه‌کان
که‌س درووست
ده‌که‌ن
ماوه‌یه‌که
باس له سه‌ر
زمان و زمانی یه‌کگرتوو،
زمانی
ستاندارد، و...
گه‌رمه. ئه‌وه‌ی
که له سایت
و گۆڤاره‌کاندا
به‌ر چاو ده‌که‌وێ،
دوای که‌مێ ئه‌م
لا و ئه‌و لا پێکردن،
به ڕوونی ئه‌وه‌مان
بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که له‌م
مه‌یانه‌دا
دوو بۆچوونی
سه‌ره‌کی و
جیاواز هه‌یه.
بۆچوونی یه‌که‌م
بۆ یه‌ک
گرتنی
کوردستان و
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی
کوردی، دنیای
مۆدێڕن وه‌ک
ئولگوو
داده‌نێت،
به‌رێوه‌به‌ری
دیمۆکراتیانه و
پلورالیسمی
ده‌روون نه‌ته‌وه
و نێو نه‌ته‌وه‌یی
له‌به‌ر چاو
ده‌گرێ و نموونه
له چه‌ند
زمانی وڵاته‌کانی
سویس، سوید،
نوروێژ ... دێنێته‌وه
و هه‌ر وه‌ها
باس له یه‌کیه‌تی
ئه‌ورووپا و
پلورالیزمی نێو
ئه‌و یه‌کیه‌تیه ده‌کات.
بۆچوونه‌که‌یتریش
چاوی بڕیوه‌ته
یه‌کیه‌تی
ئومه‌ی عه‌ره‌ب.
یه‌ک زمانی و
ئه‌و سوننه‌تانه‌ی
که له‌ده‌ور
و به‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا
هه‌ن به سه‌رمه‌شق
داده‌نێ. نوسخه‌ی
دامه‌زراندن
له سه‌ره‌وه
ده‌نووسێ و
دژایه‌تی ڕه‌نگینی
وپلورالیزمی
کوردستان ده‌کات.
رێگه بۆ به یه‌ک
کاسه کردن و
مانه‌وه‌ی ڕێ
و ڕه‌سمی عه‌ره‌بی
ده‌نوێنێ.
لێره‌دا جێی
خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر
که‌مێ له سه‌ر
بنه‌ما و کار
کردی ئه‌م بۆچوونانه
ورد بینه‌وه.
هه‌ر وا که
ده‌زانین پێشکه‌وتنی
زانست و تکنیک
شێوه‌ی ژیان
ده‌گۆڕێ. ئه‌مه‌ش
فه‌رهه‌نگ
درووست ده‌کات
و فه‌رهه‌نگه‌کانیش
به نۆبه‌ی خۆیان
که‌سه‌کان ده‌خولقێنن.
یانێ کاریگه‌ریان
له‌سه‌ر بیر و
بۆچوونی ئینسانه‌کان
ده‌بێ. ئه‌م گۆران
کاریانه‌ش
هه‌ر وا که
ده‌بینین له
هه‌موو شوێنه‌کاندا
به یه‌کسان
ناچنه پێش،
ناوچه به
ناوچه و ته‌نانه‌ت
له که‌سه‌وه
بۆ که‌سیش
جیاوازی هه‌یه.
له‌و شوێنانه
که تکنیک و
زانست دوا ده‌که‌ون
فه‌هه‌نگه‌کانی‌ش
به جێ ده‌مێنن.
فه‌رهه‌نگی جێ
ما‌و که‌سی
دواکه‌وتوو
درووست ده‌کات.
هه‌ر وا که پێشکه‌وتنه‌که
له هه‌موو به‌شه‌کانی
ژیاندا له‌وانه
له بیر و بۆ
چوونی سیاسی و
له سه‌ر رێگاچاره
بۆ گرفته‌کان خۆ
ده‌نوێنێ،
دواکه‌وتنه‌که‌ش
دیاری ده‌دا.
له سه‌ر مێژووی
فه‌رهه‌نگه‌کان
مێژووی زانستیانه
ئه‌مڕۆ به
جوانی ئه‌وه‌مان
بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه
که مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی
کولتووره‌کان
و به پێی ئه‌وه‌ش
زمانه‌کان هه‌ر
زۆر کۆنتره
له مێژووی درووست
بوونی نه‌ته‌وه‌کان.
ده‌کرێ بڵێین که
فه‌رهه‌نگه‌کان
هه‌ر له‌گه‌ڵ
درووس بوونی کۆمه‌ڵگا
سه‌ره‌تاییه‌کانی
ئینساندا سه‌ریان
هه‌ڵداوه. که‌چی
پێکهاتنی نه‌ته‌وه‌کان
ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ی
دوایی،
بۆ نموونه ئاڵمان(
وه‌ک کشوه‌ر)له
ساڵی 1871 دا بنیاد
نراوه.
به‌ڵام له
کاتێکدا که بۆچوونی
پێشکه‌وتوانه
به که‌ڵک وه‌رگرتن
له زانست، پێناسه‌ی
دیارده‌کان
ده‌کات و سه‌ر‌نجی
مێژوو ده‌دات،
به خۆیدا ده‌چێته‌وه
و له ڕابردووی
خۆی ده‌رس وه‌ر
ده‌گرێت. بۆچوونی
سوننه‌تی به
پێچه‌وانه‌وه
ده‌که‌وێته
چه‌واشه
کردنی مێژوو و
نوێژ بۆ ڕابردوو
کردن. هه‌ر جۆره
ره‌خنه‌یه‌ک
له ڕابردووی
خۆی به کفر
داده‌نێ ، ئه‌زموونه‌کان
و ده‌رسه‌کانیان
وه‌لا ده‌نێت
و ده‌یه‌وێ
گرفته‌کانی
ئه‌مڕۆش هه‌ر
به شێوه‌ی
گرفت زای دوێنێ
چاره‌سه‌ر
بکات.
ئه‌وه‌تا
ئه‌مڕۆ دنیای
پێشکه‌وتوو
له شوعاری یه‌ک
نه‌ته‌وه و یه‌ک
زمان و یه‌ک
سه‌رزه‌مین
باز گه‌شت بوه‌ته‌وه
و ڕه‌خنه‌ی لێ
ده‌گرێ. به
که‌ڵک وه‌رگرتن
له زانست و شێوه‌ی
زانستیانه
ده‌ڵێ ئه‌وه
هه‌ڵه بوو. وا
خه‌ریکه له
مه‌یانه‌کانی
ژینگه، فه‌رهه‌نگ،
زمان و سیاسه‌تدا ته‌بلیغ
و ته‌رویجی پلۆرالیزم
ده‌کات. له
سه‌ر ژینگه
ده‌ڵێ که له
به‌ین بردنی گیا
و گیانله‌به‌ره‌کان
به بۆنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
کاتی مرۆڤه‌وه
نه‌ته‌نیا هه‌ڵه‌یه
به‌ڵکوو خه‌ته‌رناکیشه. ده‌ر هه‌ق
به کو‌لتوور و
زمانه‌کان
هاوار ده‌کات
و ده‌ڵێ ئه‌مانه
میراتی به‌شه‌رین
و نا بێ بفه‌وتێن.
ده‌ڵێ فه‌وتانی
ئه‌مانه فه‌رهه‌نگی
ئینسانی
لاواز ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که به‌شێکی زۆر
له کولتووره‌کان
له زمانه‌کاندا
ده‌بینێته‌وه
به په‌له ده‌ڕوا
به پیری
زمانه‌کانه‌وه
تا له ده‌ست
فه‌و‌تان ڕزگاریان
بکات.
که‌چی هاوکات
له‌گه‌ڵ ئه‌مه
واله
کوردستاندا بۆچوونی
سوننه‌تی و جێماو
خه‌ریکه ئاڵای
کو‌لتوور کوژی
به‌رز ده‌کاته‌وه
و له سه‌ر
دامه‌زراندی
ده‌وڵه‌ت و
کشوه‌ر داری ده‌ڕوا
به‌رگێکی ته‌سک
له کاڵای
دواکه‌وتوویی
به باڵای نه‌ته‌وه‌ی
کورددا ببرێت
و بدوورێت.
کاتێکیش که
ده‌بینێ ئه‌و به‌رگه
بۆ ئه‌و په‌یکه‌ره
نابێت، به سه‌ر
لێ شێواویه‌وه
به‌ر ده‌بێته
لاشه‌ی په‌یکه‌ره‌که
و ده‌س
و پێی ده‌کاته
ئاماژی تێخ.
ئه‌وه
ماوه‌یه‌که که
دنیا و به تایبه‌ت
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
بوه‌ته جێی
ململانێی ئه‌م
دوو فه‌رهه‌نگه.
هه‌ر چه‌ند فه‌رهه‌نگی
مۆدێڕن له سێبه‌ری
تکنیک و زانستی
ئه‌مرۆژیدا
ده‌ره‌تانی
به کۆنه ته‌نگ
هه‌ڵچنیوه، به‌ڵام
دیاره که کولتووری
کۆنه‌ش به
ئاسانی جێ خاڵی
ناکات و له‌م ڕێیه‌دا
ده‌س بۆ هه‌ر
پیلانێک ده‌بات.
به‌ڵام ئه‌م
کێشه‌یه هه‌ر
ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تێک
به خۆیه‌وه
بگرێ سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی
ئاشکرایه و
حه‌تمه‌ن له
کوردستانیشدا
وه‌ک باقی شوێنه‌کانیتری
دنیا، نوێ جێی
کۆن ده‌گریته‌وه.
ئه‌مه بڕیاری
ته‌کاموڵه و
به که‌س ناگۆردرێ.
جا بۆیه، و
به تایبه‌ت
له‌م کاته‌دا،
ئه‌رکی سه‌رشانی
رۆشنبیری
کورده که
شان به شانی ڕۆشنبیرانی
دنیا،
زیاتر له هه‌ر
کات، هه‌س‌تیار
بێت و بۆ به
په‌راوێز
کردنی دنیای کۆن
خۆی ماندوو
بکات تا ئه‌م
گۆرانکاریه
هه‌رچی
ئاسانتر و بێ ده‌ردیسه‌رتر
له
کوردستاندا بێته
دی.
ئێمه‌ش
وه‌ک میلله‌تی
کورد پێویسته
که له‌گه‌ڵ
کاروانی پێشکه‌وتن
بین و شایانی
ئه‌وه‌ین که
له به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌م دنیایه
بێ به‌ش نه‌مێنین.
له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی
زمان و ئه‌و
شتانه‌ی که
به کولتووره‌وه
په‌یوه‌ندیان
هه‌یه ڕێگه‌ی
درووست هه‌ر
پاڵ به‌ستن به
زانست و دیمۆکراسی
و مافی مرۆڤه.
هه‌ر ڕێگه و
چاره‌یه‌کیتر
بزر کردنی ڕێی
راست و خۆ لادان
له چاره‌ی
درووسته.
سیامه‌ند
هه‌ورامی
2006-12-06