وت و وێژ
له‌گه‌ڵ سیامه‌ند
هه‌ورامی
ئه‌وه
بۆ ماوه‌یه‌ک
ئه‌چێت که
نامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن
جه‌مێ له ئه‌ندامانی
کۆمه‌لانی هه‌ورامی
زمان و هۆگرانی
زمانی هه‌ورامیه‌وه
ئاراسته‌ی
په‌رله‌مانی
کوردستان
کراوه. ئه‌نجمه‌نی
فه‌رهه‌نگی
هه‌ورامان به‌م
بۆنه‌وه و بۆ
روون کردنه‌وه‌ی
هه‌ر چی زیاتری
ده‌قی ئه‌و
نامه‌یه وت و
وێژێکی له‌گه‌ل
سیامه‌ند هه‌ورامی
وته بێژی ئه‌نجمه‌نی
هه‌ورامان رێک
خستوه که وا
لێره‌دا ئه‌خرێته
به‌ر چاو.
ئه‌نجمه‌نی
فه‌رهه‌نگی
هه‌ورامان:
کاک سیامه‌ند
هه‌ر وا که
ئه‌زانین ئه‌وه
ماوه‌یێکه
که نامه‌یه‌ک
له لایه‌ن جه‌مێ
له ئه‌ندامانی
کۆمه‌لانی هه‌ورامی
زمان و هۆگرانی
زمانی هه‌ورامیه‌وه
ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی
کوردستان
کراوه و تۆش یه‌کێ
له‌و که‌سانه‌ی
که ده‌ستت
له نووسینی
ئه‌و نامه‌یه‌دا
هه‌بوه. جا بۆ
روون کردنه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتری
ناوه‌رۆکی ئه‌و
نامه‌یه ئه‌نجمه‌نی
هه‌ورامان ده‌خوازێ
چه‌ند پرسیارێکت
ئاراسته
بکات.
سیامه‌ند:
به‌لێ فه‌رموون
ئه‌نجمه‌ن:
له‌و نامه‌یه‌دا
زمانی هه‌ورامی
وه‌ک زمان ناو
ئه‌برێ، بۆ؟
سیامه‌ند:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که به پێی
هه‌موو پێوانه
زمانناسیه‌کان
زمانه.
زمان‌ناسی ئه‌ڵێ
ئه‌گه‌ر گوویشێک
ده‌نگ و وشه
و گراماتیکی خۆی
هه‌بێ ئه‌وه
زمانه. زمانی
هه‌ورامی
خاوه‌نی ئه‌م
سێ شته‌ی تایبه‌ت
به خۆیه.
له‌هجه
یا دیالێکت به
پێی پێوانه‌کانی
زمان ناسی زیاتر
له فونێتیکا
خوی ئه‌نوێنێ.
بۆ نموونه
زمانی فارسی
له‌سه‌ر کاغه‌ز
بۆ هه‌موو فارسی
زانێک چوون یه‌که،
به‌ڵام که
هاته سه‌ر
زار کورد و
ترک و گیله‌کی
و ئه‌سفه‌هانی
و تارانی و شیرازی
له یه‌ک جیا
ئه‌کاته‌وه.
له
تێکستێکی سۆرانیا
له‌سه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک
کاغه‌ز هه‌موو
مان یه‌ک شت
ئه‌بینین به‌ڵام
که بمانه‌وێ
ئه‌و
نووسراوه‌یه
بخوێنینه‌وه،
ئه‌و کات
کرماجی و سۆرانی
و هه‌ورامی و
سنه‌یی و سلێمانه‌ییی
و هه‌ولێری و...
ده‌ر ئه‌که‌ون
و ئه‌مه‌یه که
له‌هجه یا
زاراوه‌ی پێ
ئه‌گوترێ. من
کاتێ به سۆرانی
ئه‌دوێم له‌هجه‌م
هه‌یه یانێ
به له‌هجه‌ی
هه‌ورامیانه
سۆرانی قسه
ئه‌که‌م، به‌ڵام
کاتێ که هه‌ورامیانه
قسه ئه‌که‌م
ئه‌وه ئیتر
زمانێتره و
دووره له له‌هجه‌ی
سۆران.
هه‌ورامی
بۆ خۆی ده‌یان
له‌هجه‌ی هه‌یه،
زۆر به روونیش دیاره
که هه‌ر هه‌موویان هه‌ورامین،
و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
له‌هجه‌ی
زمانه‌کانیترا
ناگۆردرێن.
زمان‌ناسی باس
ئه‌کا که
زاراوه یا له‌هجه
ئه‌توانێ له
به‌ین ژن‌و پیاو
و گه‌وره و
بچووک و گه‌دا
و دارا و شاری
و لادێیی خوێنده‌وار
و نه‌خوێنده‌وار
و ئه‌م په‌ر و
ئه‌و په‌ری دێ
و ئه‌م دێ وئه‌و
دێ خۆی ب‌نوێنێ.
ئه‌نجمه‌ن:
چی بوه هۆی
ئه‌وه‌ی که
له‌م کاته‌دا
ئه‌م نامه‌یه
گه‌ڵاڵه
کرا؟
سیامه‌ند:
ئه‌وه‌ی که
له‌م کاته‌دا
ئه‌م نامه‌یه
نووسرا له‌به‌ر
ئه‌وه بوو که
هه‌ر له‌م
کاته‌ش دایه
که ڕه‌شنووسی
ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستانی عێراق
هاتوه‌ته
ئاراوه. ئێمه
وه‌ک هه‌ورامی
زمانه‌کان ده‌مێکه
ده‌نگمان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که
زمانی هه‌ورامی
له ژێر گوشارێکی
یه‌کجار زۆر
دایه و به‌ر
ده‌وام به‌ره‌و
توانه‌وه ئه‌روا،
به‌رز کردوه‌ته‌وه.
ئه‌م زمانه
ماوه‌یێکه
له زۆر شوێنا
هێلانه‌ی شێواوه.
شه‌ری ئێران و
عێراق بڕێ له
شاره و لادێکانی
هه‌ورامانی
وه‌ک باقی شوێنه‌کانیتری
کوردستان وێران
کردوه. له
شوێنه‌کانیتری
کوردستان
زمانه کوردیه‌کان
هه‌ر بۆ ناو
به‌شێکیتری
هه‌مان زمان کۆچ
دراون، به‌ڵام
به نسبه‌ت
زمانی هه‌ورامیه‌وه
شته‌که زۆر
جار وا نیه.
منداڵانی هه‌ورامی
زمان له شاره‌کانیتری
کوردستان دا
زمانه‌که‌یان
له بیر ده‌چێ‌ته‌وه
و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش
هه‌ر وا به‌ر
ده‌وامه. تکنیکیش
به داخه‌وه
نه‌که‌وتوه‌ته
که‌ناڵی به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌م زمانه‌وه.
ئێستا له هه‌وراماندا
به‌رده‌وام
مه‌ردمی هه‌ورامان
گوێگر و ته‌ماشاکه‌ری
به‌رنامه‌ی جۆرا
وجۆر به زمانیترن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م
پرۆسه‌یه هه‌روا
به‌ر ده‌وام بێت
زمانی هه‌ورامی
زۆر ناخایه‌نێت
و ئه‌توێته‌وه.
جا
له‌به‌ر ئه‌وه
بوو که ئه‌و
نامه‌یه‌مان
به په‌له
ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی
کوردستان کرد
تا به‌ڵکوو
ئاورێک له‌و
زمانه بده‌نه‌وه.
و به شێوه‌یه‌کی
زانستیانه یارمه‌تی
بده‌ن. هه‌ر
وا که ئه‌زانین
تا سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی
رابوردوو ئه‌وه‌ی
له ئه‌ده‌بی
کوردی کۆ کرابێته‌وه زۆربه‌ی
زۆری به‌م
زمانه بوه و
تیا چوونی ئه‌م
زمانه به
مانای هه‌ره‌س
هێنانی ریشه‌ی
ئه‌ده‌بی
کوردیه. جیا
له‌وه‌ش هه‌ر
ئێستاش به‌شێکی
زۆر له مه‌ردمی
کوردستان به‌م
زمانه ده‌ئاخوێن
و پێویسته یارمه‌تی
زمانه‌که‌یان
بدرێت.
ئه‌نجمه‌ن:
له نامه‌که‌دا
ئاماژه‌تان
بۆ به‌یان
نامه‌ی شۆرای
ئه‌ورووپا
کردوه، ئه‌و
به‌یان نامه‌یه
چۆنه و که‌ی
ده‌رچوه.
سیامه‌ند:
ئه‌و به‌یان
نامه‌یه له
ساڵی 1992 و لایه‌ن
شۆرای ئه‌ورووپاوه
ده‌ر چوه. ئه‌م
شۆرا له کاتی
ئێستادا 43 ئه‌ندامی
هه‌یه. هه‌موو
ئه‌و ئه‌ندامانه
ئیمزایان
کردوه تا به‌نده‌کانی
ئه‌و به‌یان
نامه‌یه جه
به جێ بکه‌ن.
هه‌ر ئه‌و شۆرا
رێکخراوه‌یه‌کی
بۆ سه‌رپه‌ره‌ستی
و چاودێری بۆ
جێ به جێ
بوونی ئه‌و به‌یان
نامه‌یه پێک
هێناوه. ئه‌و
به‌یان نامه‌یه
له پێشه‌کیه‌ک
و 23 به‌ش و چه‌ندین
ماده پێک
هاتوه. له‌و
به‌یان نامه‌یه‌دا
باس له‌وه ئه‌کرێ
که زمانه
ناوچه‌ییه‌کان
یا که‌مینه‌کان،
ئیرسی هه‌موومانه
و ئه‌بێ به
په‌له برۆین
به پیرییانه‌وه
و یارمه‌تیان
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
تیا نه‌چن.
ئه‌نجمه‌ن:
به فه‌رمی و یا
به ره‌سمی ناسین
به چ مانایه‌که؟
سیامه‌ند:
به فه‌رمی
ناسین هه‌ر
وشه‌ی ناو ئه‌و
به‌یان نامه‌یه
که ئێمه هێناومانه
و به‌و مانایه‌یه
که ئینسان بڵێ
زمانه‌که هه‌یه
و ئه‌وه‌ش جێگه‌که‌یه‌تی(
حه‌وزه یا تێریتۆری).
ئه‌و به‌یان
نامه‌یه، له
بواری نه‌جات
وه یا یارمرتی
کردنی زمانێک،
به فه‌رمی
ناسینی ئه‌و
زمانه، وه‌ک یه‌که‌مین
هه‌نگاو داده‌نێ.
ئه‌نجمه‌ن:
ئه‌ڵته‌رناتیوی
زمانی ئیداری
به چ مانایه‌که؟
سیامه‌ند:
ئه‌و عیباره‌ته‌ش
هه‌ر له‌وێوه
هاتوه و به‌و
مانایه‌یه
که ئه‌گه‌ر
له شوێنێکی
هه‌ورامانا رۆژێ
له‌رۆژان که‌سێک
ویستی له
دادگا و یا له
ئیداره‌یه‌کدا
به زمانی هه‌ورامی
بئاخوێ، به
ناقانوونی نه‌ژمێردرێ
و ئه‌و مافه‌ی
بدرێتێ.
ئه‌نجمه‌ن:
باسی ئه‌وه‌تان
کردوه که
کار بۆ ئه‌و
زمانه بکرێ،
چۆن؟
سیامه‌ند:
دوای به فه‌رمی
ناسینی ئه‌و
زمانه ئه‌بێ
رێکخراوه‌یه‌ک
پێک بێت و به
به‌رنامه‌وه
بکه‌وێته یارمه‌تیدانی
ئه‌و زمانه.
ئه‌بێ له قه‌تابخانه
پێی بخوێندرێ
و به‌تایبه‌ت
له ساڵانی سه‌ره‌تایی
ئه‌بێ پێش هه‌ر
زمانێکی‌تر
بکه‌وێ. ئه‌بێ
مامۆستای بۆ
ئامووزش بدرێ.
زمانێک که 24
سه‌عاته زامی
لێ ئه‌درێ پێویسته
24 سه‌عاته‌ش
ده‌رمان بکرێ.
که‌ناڵی رادیۆیی
24 سه‌عاته و ته‌له‌وزیۆنی
به‌ر ده‌وامی
پێویسته. رۆژنامه
و گۆڤاری هه‌مه
چه‌شنه‌ی ئوێ.
فیلمی پێ ته‌هیه
بکرێ، ئه‌و فیلمانه‌ی
که له‌و
ناوچه‌دا پیشان
ده‌درێن ئه‌بێ
ژێر نووسیان
به‌و زمانه
هه‌بێ. فیلمی
درووست کراو
به‌و زمانه
ئه‌بێ له شوێنه‌کانیتر
به ژێرنووسه‌وه
نمایش بدرێ و ...
هتد و ئه‌مانه‌ش
هه‌مووی له
ئه‌ستۆی
حکوومه‌ته.
ئه‌نجمه‌ن:
ئایا ئه‌کرێ میلله‌تێک
دوو زمانی هه‌بێ؟
سیامه‌ند:
به‌ڵێ ئه‌کرێ
له کاتێکدا
بنه ماڵه
بوه و هه‌یه
و ئه‌توانێ چه‌ند
زمانی تیا بێ
، نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بێ ناتوانێ ؟
ئه‌وه‌تا له
به‌ر چاوی هه‌موومان
سویس چوار
زمانی ره‌سمی
تیایه، سیانیان
سه‌راسه‌ری
فه‌رمین و یه‌کێکیشیان
لا ناوچه‌یه‌کدا
فه‌رمیه.
کشوه‌ری سوید
شه‌ش زمانی فه‌رمی
تیایه و هه‌ر
وه‌ها زۆر
کشوه‌ریتریش
هه‌ن که چه‌ند
زمانه‌ن و یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییشیان
زۆر پته‌وه.
ئه‌و تاریفه‌ی
که له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه لای
ئێمه باوه
تاریفێکی
زانستیانه نیه.
له تاریفی
زانستیانه‌ی
نه‌ته‌وه‌دا
ئه‌کرێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک
چه‌ندین و چه‌ند
زمانی هه‌بێ.
ئه‌نجمه‌ن:
سپاس
سیامه‌ند:
سپاس بۆ ئێوه‌ش
ئه‌نجمه‌نی
فه‌رهه‌نگی
هه‌ورامان
2006-11-07