زمانی هه‌ورامی
دیموکراتیه‌تی
ده‌ستووری
کوردستان له
سه‌نگی مه‌حه‌ک
ده‌دات
له‌و
رۆژانه‌ی که
ره‌شنووسی ده‌ستووری
هه‌رێمی
کوردستان له
گفتوگۆیه‌کی
چروپردابوو،
سکرتێری په‌رله‌مانی
کوردستان له
رێگای کاناڵه‌کانی
را گه‌یاندنه‌وه
داوای له هه‌موو
چین‌و توێژه‌کانی
کوردستان کرد
که راو
بۆچونی خۆیان
ده‌رباره‌ی
ره‌شنووسی ده‌ستووری
کوردستان دهربرن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
چه‌ند لێژنه‌یه‌کی
تایبه‌ت
پێکهێنران بۆ
وه‌رگرتنی سه‌رنجه‌کان،
له‌وانه
لێژنه‌یه‌کی
تایبه‌ت بۆ
تاوتوێکردنی
راوبۆچونی
مێدیا کوردیه‌کان
و لێژنه‌یه‌کی
تایبه‌ت بۆ سه‌رنجدان
به شارعی
کوردی و هتد…
هه‌ورامیه‌کانیش
که خۆیان به
پێکهاته‌یه‌کی
سه‌ره‌کی
کوردستان ده‌زانن
که به‌درێژایی
بزاڤی رزگاری
خوازی کوردی
هه‌میشه ته‌واجدی
خۆیاننیان له
ریزی هه‌ره
پێشه‌وه
نیشانداوه.
بۆیه به
مافی ره‌وای
خۆیانیان
زانی له
پرۆسه‌ی به
دیموکراسیکردنی
کوردستانیشدا
که ره‌نگدانه‌وه‌ی
له‌ده‌ستووردا
ده‌بینرێت،
دیسانه‌وه
رۆڵی خۆیان
بنوێنن و له
هه‌مان
کاتیش‌دا
یاداشتنامه‌یه‌کیان
ئاراسته‌ی په‌رله‌مان
و لێژنه‌ی
باڵای نوسینه‌وه‌ی
ده‌ستوور بکه‌ن
که تیایدا
داوای به فه‌رمی
ناساندنی زمانه‌که‌یان
ده‌که‌ن و له
پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندیدا
له ناوچه‌که‌یاندا
بخوێنرێت، ئه‌مه‌ش
له ژێر
جاودێری و
پشتیوانی به‌یاننامه‌ی
شورای ئه‌وروپای
ساڵی 1992 که
مافی ته‌واوی
زمانه که‌مینه‌کان
ده‌دات که له
ناوجه
جوگرافیهکانیاندا
به‌ره‌سمی
بخوێنرێت ووه‌ک
زمانی ئیداری
به‌کاربێت.
شایانی
باسه زمانی
هه‌ورامی یه‌کێکه
له‌و زمانه
ره‌سه‌نه
کوردیانه که
ره‌گ و ریشه‌ی
له مێژووی
کۆن و نوێ‌دا
داکوتاوه و
یه‌کێکه له
پایه بنجینه‌کانی
فه‌رهه‌نگی
کوردی که‌جی
ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه
خه‌ریکه به‌هۆی
کێشه‌ی ،ئهسیمولاشیون،
وبایهخپێنهدانی
ئه‌م زمانه به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه
به‌ره‌و
لاوازبوون ده‌چێت
که مه‌ترسی
ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت
زه‌مانه
بیهارێت و
ئاسارو شوێنه‌واری
نه‌مێنێت که له
راستیدا مه‌ترسیه‌کی
گه‌وره‌یه
بۆسه‌ر زمان و
فه‌رهه‌نگی
کوردی.
بۆیه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی
پێویسته که
ئاورێکی جدی
له‌م زمانه
بداته‌وه و
بایه‌خی ته‌واوی
پێبدات هه‌تاوه‌کو
په‌لکه‌زێرینه‌ی
زمانی کوردی و
فه‌رهه‌نگه‌که‌ی
هه‌رده‌م دره‌وشاوه‌بێت
و رێگربێت له
گه‌وره‌بونی
درز‌و که‌لێنه‌کانی
نێوان
کلتوری کوردی.
بۆیه هه‌ورامیه‌کان
به‌په‌رۆشه‌وه‌ن
بۆ وه‌ڵامی
یاداشتنامه‌که‌یان
که
ئاراسته‌ی
په‌رله‌مان و
لیژنه‌ی
نوسینه‌وه‌ی
ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستانیان
کردبوو.
بێگومان ده‌ستووری
هه‌رووڵاتێک
ده‌بێت مافی
ته‌واوی هه‌موو
پێکهاته‌کانی
ئه‌و ووڵاته‌ی
تیادا ره‌چاوکرابێت
ده‌نا
هاووڵاتیان
ئه‌و ده‌ستووره
به ده‌ستووری
هه‌موان
نازانن وه له
چوارچێوه‌ی
بنهمادیموکراسیهکان
و مافه‌کانی
مرۆڤ ده‌رده‌چێت.
ده‌سه‌ڵات کاتێک
دیموکراتیه
که ره‌گ و
ریشه‌ی له‌جه‌ماوه‌ره‌وه
هه‌ڵقوڵابێت
وه‌هه‌روه‌ها
دیموکراتیش
ئه‌و کاته به‌رقه‌راره
که یاسا‌و ده‌ستوورو
حوکم دیسانه‌وه
هه‌ڵقوڵاوی
بیر‌و رای ته‌واوی
پێکهاته‌کانی
گه‌ل بێت.هه‌ربۆیه
یاداشتنامه‌ی
هه‌ورامیه‌کان
سه‌نگی مه‌حه‌کی
دیموکراسیه‌تی
ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستانه
ورهچاوکردنی
دیموکراسی و
مافه‌کانی
مرۆڤه له
کوردستاندا.
هه‌ورامان
عه‌بدولره‌حمان
2007/04/9